193
زووم..
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمى کوردستان هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە و دەڵێ، کەمى خۆراک بوونى نییە و دۆخی بازاڕ ئاساییە و هاوردەکردنی خۆراک و شمەکیش لە دەروازە و رێگا بازرگانییەکانەوە رانەگیراوە، لەبەرئەوە پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمى کوردستان بە زوومى گوت، کۆگاکانى بازرگانان و حکومەت بەشی شەش مانگ خواردنیان تێدایە و بەشەخۆراکیی شەش مانگی داهاتووش ئامادەیە.
هەروەها، گوتیشى، لەڕێى لیژنەکانیانەوە چاودێرىی بازاڕ و نرخەکان دەکەن، هەرکەسێک لە بازاڕدا نرخ بەرزبکاتەوە سزای توند دەدرێت. دەشڵێ، لە سایلۆکانى هەرێمى کوردستان بڕى پێویستی گەنم و دانەوێڵە هەیە.