41
زووم..
لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر وێستگە ئەتۆمی و بنکە سەربازیی و ئامانجەکان، ژمارەیەک فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمی کوژراون.
لەنێو فەرماندە باڵا سەربازییەکاندا محەمەد باقری، سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان؛ حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران؛ ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران؛ و غوڵامعەلی رەشید، فەرماندەی مەڵبەندی خاتەمولئەنبیا سەر بە سوپای پاسداران هەن.
هەروەها، شەش زانای ئەتۆمی کوژراون، کە لە ناویاندا فەرەیدون عەباسی و محەمەد مەهدی تەهرانچی لە کەسایەتییە دیار و یەکەمەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانن.
ئاژانسی فارس دەڵێت، تەنها لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر پارێزگای تاران، 78 کەس کوژراون و 329 کەس برینداربوون، لانیکەم هەشت کەسی دیکە لە تەوریز کوژراون.