زووم..
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ستیڤ فاگین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و رێسکانی سیستمی نێودەوڵەتی تێکدەدات.
رەتیشیکردووەتەوە، عێراق رێگە بە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی بدات بۆ ئەنجامدانی هێرشی دوژمنکارانە دژی وڵاتانی دراوسێی. داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، رێگری لە زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە بکەن.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و فەرماندەی هاوپەیمانان جەختی لەوەکردووەتەوە، نابێت عێراق بەهیچ شێوەیەک ببرێتە نێو ململانێکان، ئەوەش بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە ستراتیژییەی لە نێوان ئەمریکا و عێراق هەیە.