101
زووم..
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاککردنەوەی ململانێکان رەتدەکاتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەوەی روودەدات دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، پێکدادان و چارەسەری سەربازی دۆخەکە خراپتر دەکەن، لەم کاتە هەستیارەشدا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی خێرا و کاریگەریی هەبێت بۆ رێگری لە زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە.