55
زووم..
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سکاڵایەکی لە سەر بەزاندنی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە تۆمارکردووە و سەرکۆنەی ئەو هەنگاوەی ئیسرائیلی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سکاڵاکەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرزکردووەتەوە، تێیدا سەرکۆنەی بەزاندنی سنووری ئاسمانی عێراقی کردووە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە ناوچەکە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوەی ئیسرائیل کردوویەتی، پێشێلکارییەکی روونی سەروەریی عێراق و پێشێلی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.
عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، دەسەڵاتی خۆی لە دژی ئیسرائیل بەکاربهێنێت بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە و زامنکردنی رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و پاراستنی خاکی وڵاتەکە.