زووم..
حکومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەم پێشهاتە دەکات.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خاکی ئێران دەکات، دەشڵێت، ئەم کردەوەیە پێشێلکاریی ئاشکرایە بۆسەر بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەشبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی کە لەم کاتە و لە ماوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامدراوە.
باسم عەوادی دەڵێت، پێویستە لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک بینرێک بۆ ئەم پێشێلکارییە روونەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەمێنێتەوە و هەڵوێستی نێودەوڵەتییی راستەقینەی هەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی عێراق داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دانیشتنی بەپەلە ببەستێت و رێوشوێنی یەکلاکەرەوە و کارا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هێرشە بگرێتەبەر و گرەنتی دووبارەنەبوونەوەی بکرێت.