بەفەرمى فرانکۆ ماستانتونۆ بۆ شەش ساڵ و تا هاوینى 2031 گرێبەستى لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجامدا.
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، گرێبەستى لەگەڵ فرانکۆ ماستانتونۆى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى ریڤەر پلەیتى ئەرجەنتینى ئەنجامداوە.
ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوەکەدا روونیکردووەتەوە، گرێبەستەکە بۆ شەش ساڵە و لە 14ى ئابى 2025 دەستپێدەکات و لە 30ى حوزەیرانى 2031 کۆتایى دێت.
ریاڵ باسى لەوەشکردووە، ماستانتونۆ لە نێوان 2019 بۆ 2024 لە نێوان ریزەکانى تیپى لاوانى ریڤەر پلەیتى ئەرجەنتینى بەرەوپێشەوەچووە، بەشێکیش بووە لە تیپى یەکەمى یانەکە لە وەرزى رابردووى 2024/2025دا.
هاوکات ماستانتونۆ لە شوباتى 2024دا بووە بچوکترین گۆڵکار لە مێژوویى ریڤەر پلەیتدا، کە لەگەڵیدا نازناوى جامى سوپەرى ئەرجەنتینى بەدەستهێنا.
لەلایەکى ترەوە، ماستانتونۆى 17 ساڵ بچوکترین یاریزانە یارى فەرمى بە درێسى ئەرجەنتینەوە ئەنجامدابێت لە مێژووى هەڵبژاردەکەدا.