47
زووم..
لەبەرامبەر هێرشەکانى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆ سەر ئێران، بەرپرسانى ئێران دەڵێن، هێرشەکان دەستدرێژییەکی روونە بۆ سەر ئێران و بێوەڵام نابێت.
عەلى خامنەیى، رابەرى باڵاى شۆڕشى باڵاى ئیسلامى ئێران، لە وەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاند، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بێوەڵام نابێت و دەبێت دەسەڵاتى ئیسرائیل چاوەڕێى سزایەکى توندى ئێران بێت.
دەشڵێ، چارەنووسێکى تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێى رژێمی زایۆنی دەکات.
هەر لەبارەى هێرشەکانەوە، عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران گوتى، هێرشەکان دەستدرێژییەکی روونە بۆ سەر ئێران و بە مافی یاسایی و رەوای خۆیانى دەزانن بە هەموو هێز و تواناوە وەڵامى هێرشەکان بدەنەوە.
هاوکات، عەلی لاریجانی، راوێژکاری سیاسیی خامنەیی رایگەیاند، ئەمریکییەکان سزای رەفتارەکانیان وەردەگرنەوە.