زووم..
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی هیندستان بە 242 سەرنشینەوە لە وڵاتەکە کەوتەخوارەوە، دەسەڵاتدارانی هیندستان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، نزیکەی 290 کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ، فڕۆکەکە لە شاری ئەحمەدئاباد لە رۆژئاوای هیندستان، بەرە فڕۆکەخانەی گاتویکی لەندەن رۆیشتووە. بەڵام خۆی کێشاوە بە باڵەخانەی هۆتێلی نەخۆشخانەیەکدا و وەک لە دیمەنە تۆمارکردوەکاندا دەردەکەوێت بەشێک لە باڵەخانەی هۆتێلەکە داڕووخاوە و بەوهۆیەوە نزیکەی 290 کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکیان دانیشتووی هۆتێلەکە بوون.
سەرچاوەکان دەڵێن، تەنها یەک کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە لە مردن رزگاریبووە، ئەویش پیاوێکی بەڕەچەڵک هیندییە بە ناوی ڤیشواش کومار کە خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانییە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، 169 سەرنشین خەڵکی هیندستان بوون و 53 سەرنشینی بەریتانی و حەوت پرتوگالی و یەک کەنەدی هەڵگرتبوو.