وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستێکی نوێی ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوە ئەوروپییەکانی راگەیاند و دەڵێت، خراونەتە لیستی گەمارۆکانییەوە، کە ناوى چەندین کەسایەتى ناسراو و دامەزراوەى میدیایی تێدایە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئەو کەسایەتی و دامەزراوە ئەوروپیانەى بەوە تۆمەتبار کردووە کە بەشێکن لە “پیلانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و ئەنجامدانی کردەوەی “تیرۆریستی” دژی حکومەتی ئێران”.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ئەم کەسایەتی و دامەزراوانە، بەشێکن لە پیلانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و ئەنجامدانی کردەوەی “تیرۆریستی” دژی حکومەتی ئێران”
ناوی دامەزراوە و کەسایەتییە ئەوروپییەکان کە خراونەتە لیستى گەمارۆکانى ئێرانەوە:
یەکەم / دامەزراوەکان:
1- رادیۆ فەردا، بەشی فارسی رادیۆی ئەوروپای ئازاد
2- رادیۆ زەمانە
3- گۆڤاری شارلی ئیبدۆى فەرەنسى
4- کۆمپانیای Water Engineering Trading GmbH (W.E.T.))، بەشدارى لە بەرهەمهێنانى چەکی کیمیاییدا کردووە و فرۆشتوویەتى بە رژێمی سەدام حسێن.
5- کۆمپانیای (Gidlemeister Projekta GmbH) بەهەمانشێوە بەشدارى بەرهەمهێنەری چەکی کیمیاییدا کردووە و و فرۆشتوویەتى بە رژێمی سەدام حسێن.
دووەم / کەسایەتییەکان:
1- مایکل تراوترمەن، فەرماندەی پەیوەندییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای ئەڵمانیا.
2- هۆڵگێر کونکیل، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق.
3- ئێریک داڤید، نوێنەری دادی ئەوروپى بۆ کەمپی ئەشرەفی موجاهدینی خەڵق.
4- بێرنارد کۆشنێر، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری فەرەنسی.
5- هانا نومان، ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا
6- ریتا زوسموس، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
7- کلاودیا روس، جێگرى پێشووى سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
8- ڤوڵکەر بیک، ئەندامى پێشووی پەرلەمانى ئەڵمانیا.
9- نۆربێرت لامرت، ئەندامى پێشووی پەرلەمانى ئەڵمانیا.
10- کرامپ کارێنباوەر، وەزیرى پێشووی بەرگریی ئەڵمانیا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، ئەم کەسایەتی و دامەزراوانەى ئەوروپا هەموو پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئێراندا پچڕاوە و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگیرێت، لە هەر شوێنێک کە ئێران تێیدا دەسەڵاتی هەبێت.