سبەینێ خولى ئەستێرەکانى عێراق دەستپێدەکاتەوە و دهۆک میواندارى نەجەف دەکات.
سبەینێ هەینى 13/6/2025 بە سێ یارى هەفتەى 35ى خولى ئەستێرەکانى عێراق دەستپێدەکاتەوە، کە بەهۆى یارییەکانى هەڵبژاردەى عێراق لە پاڵاوتنى مۆندیال راگیرابوو.
کاتژمێر شەشى ئێوارە، هەردوو یانەى نەفتى میسان و مینا رووبەڕووى یەکدەبنەوە، یانەى کەربەلاش میواندارى یانەى گەرمە دەکات.
لە کاتژمێر هەشت و 30ى خولەکى شەویشدا، یانەى دهۆک لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى نەجەف یارى دەکات.
شەممەش چەند یارییەکى دیکە دەکرێن، کاتژمێر شەشى ئێوارە، یانەى زاخۆ لە یاریگاى نێودەوڵەتى زاخۆ، میواندارى نەفتى جنوب دەکات.
لە کاتژمێر هەشت و 30ى خولەکى شەویشدا، هەردوو یانەى هەولێر و نەورۆز لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە ئێستادا شورتە بە 77 خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولى ئەستێرەکاندایە و بەجیاوازى سێ خاڵ لە پێش یانەى زەوراى پلەى دووەمەوەیە، زاخۆش لە پلەى سێیەمدایە و 63 خاڵى هەیە.