92
زووم..
نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 69 دۆلار و 77 سەنت بەرزبووەوە، خاوى تەکساسیش گەیشتە 68.15 دۆلار.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، بەهۆی ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی کارمەندەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بە رێژەی لە 4% بەرزبووە و بەرزتریین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمارکرد.
لە نوێتریین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند،کارمەندەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوازینەوە بەهۆی ئەگەری مەترسی لەسەریان و گرژییەکان لەگەڵ ئێران، هەروەها دووپاتی کردەوە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.