25ى ئەم مانگە هەولێر و دهۆک یارییە دواخراوەکەى نێوانیان دەکەن و خشتەى هەفتەى 26ى خولى ئەستێرەکانیش بڵاوکرایەوە.
دەستەى خولى ئەستێرەکانى عێراق کاتى یارییە دواخراوەکەى نێوان هەردوو یانەى هەولێر و دهۆکى لە هەفتەى 22ى خولى ئەستێرەکان بڵاوکردەوە.
چوارشەممە 25/6/2025 یارییەکە کاتژمێر حەوتى ئێوارە لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
هاوکات دەستەى ناوبراو خشتەى یارییەکانى هەفتەى 36ى خولى ئەستێرەکانى عێراقى بڵاوکردەوە، کە 18ى ئەم مانگە بە سێ یارى دەستپێدەکات.
لەو رۆژەدا و کاتژمێر هەشت و 30ى خولەکى شەو یانەى نەورۆز لە یاریگاى نێودەوڵەتى نەورۆز لە سلێمانى، میواندارى یانەى کەربەلا دەکات، لە هەمان کاتدا یانەى زاخۆ دەبێت بە میوانى یانەى نەجەف.
لە رۆژى دواتر و بەدیاریکراوى لە 19ى ئەم مانگەدا، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى یانەى قووە جەوییە دەبێتەوە، کە هەر کاتژمێر هەشت و 30 خولەکى شەو بەڕێوەدەچێت.
لە 21ى ئەم مانگەشدا، کاتژمێر شەشى ئێوارە، یانەى دهۆک لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى گەرمە یارى دەکات.
لە ئێستادا یانەى شورتە بە 77 خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى سێ خاڵ لە پێش یانەى زەوراى پلەى دووەمەوەیە، زاخۆش لە پلەى سێیەمدایە و 63 خاڵى هەیە.