34
زووم..
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەمزووانە خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 رەوانەی پەرلەمان دەکرێن و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جەمال کۆچەر بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، گفتوگۆکردن و تێپەڕاندنی خشتەکانی بودجە درێژە ناکێشێت، چونکە بەراورد بە خشتەکانی بودجەی ساڵی رابردوو، گۆڕانکاریی ئەوتۆیان تێدانەکراوە، تەنانەت ئەگەر هەندێک گۆڕانکاریی بچووکیش لە خشتەکان کرابێت، پێشبینییەکان بەو ئاڕاستەیەن خشتەکانی بودجە وەک ئەوەی حکومەت رەوانەیان دەکات پەسەندبکرێن، ئەوەش لەپێناو سەقامگیری پرۆسەی دارایی و ئابووری لە عێراق.
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر دواکەوتنێک لە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاری حکومەت بۆ بەدەمەوەچوونی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دەبێت.