50
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی بلیتی گەیشتنی بە قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنی خولی پلە دووی عێراقی بەدەستهێنا، دووشەممەی داهاتوو یارییەکی یەکلاکەرەوەی هەیە.
بڕیارە یانەی سلێمانی پاشنیوەرۆی رۆژی (١٦-٦-٢٠٢٥) لە یاریگای فەرماندەیی میوانداری ئەکەدی ناسڕیە دەکات و براوەی ئەو یارییە راستەوخۆ بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین خولەکە سەردەکەوێت.
یانەی سلێمانی لە قۆناغی سێیەم بە سێ بردنەوە و یەکسانبوونێک 10 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمی دەستەبەرکرد، ئەکەدیش بە سێ بردنەوە و شکستێک بووە خاوەنی نۆ خاڵ و پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی بەدەستهێنا.