زووم..
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رێژەی منداڵبوون لە جیهاندا گەیشتووەتە نزمترین ئاست، دەشڵێ، تێچووی زۆری بەخێوکردنی منداڵ بە گرنگترین هۆکارەکانی ئەم قەیرانە دەزانرێت.
سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، رێژەی زاوزێ لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا کەمبوونەوەی رێژەی زاوزێی وەک قەیرانێک وەسف کردووە، کە تێچووی زۆری بەخێوکردنی منداڵ و سەختیی دۆزینەوەی هاوژینێکی گونجاو بە گرنگترین هۆکارەکانی ئەم قەیرانە دەزانێت.
سندوقەکە راپرسییەکی لەگەڵ 14 هەزار کەس لە 14 وڵاتی جیهاندا ئەنجامداوە و بە گوێرەی ئەنجامەکان 20٪ی خەڵک ژمارەی منداڵەکانیان کەمترە لەوەی دەیانەوێت، یان نیگەرانن کە هەرگیز ناتوانن بەو ژمارە منداڵە بگەن کە ئارەزووی دەکەن.
سەرۆکی سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: زۆربەی ئەوانەی قسەیان لەگەڵ کراوە دوو منداڵ یان زیاتریان دەوێت، بەڵام رێژەی منداڵبوون بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و کێشە داراییەکان و کەمبوونی کات وەک گەورەترین رێگرییەکان دەستنیشان کراون.