60
زووم..
رێکخراوی بەرگریی شارستانیی سوریا رایگەیاند، دوو کەس لە دوو هێرشی جیاوازی درۆنیی نەناسراودا لە پارێزگای ئیدلب کوژران، کە پێشتر قەڵای سەرەکیی رێکخراوی دەستەى تەحریر شام بووە.
بە گوێرەی راگەیاندنی رێکخراوەکە لە پلاتفۆرمی ئێکس، یەکێک لە هێرشەکان ماتۆڕسکیلێکی کردووەتە ئامانج و هێرشی دووەمیش ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج و چوار کەسی تێدابووە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ئەمریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی داعش، بەردەوام هێرشی ئاسمانی لەم ناوچەیە ئەنجام دەدات.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئاگاداری زانیاریی هێرشەکانن، بەڵام هیچ لێدوانێکی نییە لە ئێستادا.