30
زووم..
کۆبوونەوە دوو رۆژییەکەى لەندەن لەنێوان شاندى ئەمریکا و چین لەبارەى جەنگى ئابووریى نێوانیان کۆتایى هات و وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا دەڵێت، چوارچێوەیەکى کارکردنمان ئامادە کردووە و دەیبەینەوە بۆ سەرۆکەکانمان، ئەگەر پەسەندى بکەن، کارى پێدەکرێت.
دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکەى لەندەن لەنێوان ئەمریکا و چین، سکۆت بێسێنت وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ چین بەردەوام دەبێت، ئەو چوارچێوەى کارکردنەى لەگەڵ شاندى چین ئامادەمان کردووە، بۆ کارپێکردنى رێککەوتنەکەى جنێڤە لە سویسرا کە لەسەرى رێککەوتووین.
هەروەها گوتیشى، ئەو چوارچێوەى کارە دەبەینەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ و ئەوانیش دەیبەنەوە بۆ شى جینپینگ، هەردووکیان پێداچوونەوەى بۆ دەکەن و گفوگۆى لەسەر دەکەن، ئەگەر هەردوولا واژۆى بکەن دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.