31
زووم..
حکومەتی ئۆکراین بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو و بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن روسیاوە شاری خارکێف بە درۆن بۆردوومانکراوە. بەو هۆیەوە دوو کەس کوژراون و 54 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئیگۆر تریخۆف سەرۆکی شارەوانیی خارکێڤ دەڵێت، 17 درۆن دوو ناوچەی ئەو شارەیان بۆردوومانکردووە. دوو کەس کوژراون و 54 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەشتیان منداڵن. بەگوێرەی گوتنەکەی تریخۆف، هێرشەکە لە نزیکی کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و چەند تەلارێکی نیشتەجێبوونی کردووەتە بە ئامانج.
خارکێف دووەم گەورەترین شاری ناو ئۆکراینە و نزیکی 50 کیلۆمەتر لە سنوری رووسیاوە دوورە. ماوەی هەفتەیەکە ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر ئەو شارە زۆر زیادیانکردووە.