زووم..
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، پێدانی کارەبای بە حکومەتی عێراق راگرتبێت
وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق دەکەن، دەڵێت، ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێويست لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە کار راگیرابوون، لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە، هەروەها شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان پێدەدرێت، ئێستا لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی، بۆیە دەنگۆی راگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە راستی، هەر کاتێک سوتەمەنیی پێویست لە لایەن حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە نێو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.
ئەم روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا، لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەیە، کە باس لەوە دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر راگرتنی مووچە لە لایەن بەغدادەوە، فرۆشتنی کارەبای بە شارەکانی عێراق راگرتووە.