زووم..
جه‌ژن رۆژی خۆشییه بۆ خه‌ڵک به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان، به‌ڵام ئه‌و جه‌ژنه خه‌ڵک خۆشیه‌كی ئهوهتۆیان لێنه‌بینی، چونكه شتومه‌كی جه‌ژن به پاره ده‌كڕێت، كاتێ پاره نه‌بێت كهڵو په‌ڵی جه‌ژن یان ناكرێت یانیش كه‌می ده‌كه‌یته‌وه، كه كهمتكردهوه، له خۆشیی منداڵه‌كانت كهمدهكهیهوه، له هه‌مانكاتدا كار ده‌كاته سه‌ر ده‌روونی ئینسانی كورد به شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌رێنی، زۆر خانه‌واده پۆشاكی جه‌ژنیان بۆ منداڵه‌كانیان نه‌كڕی و به منداڵه‌كانیان ده‌گوت موچه نییه، ئه‌وه ته‌نیا خانه‌واده‌ی هه‌ژاران ده‌گرێته‌وه كه متمانه‌یان له‌سه‌ر موچه‌یه، زۆرینه‌ی به‌رپرسان ته‌قه‌ی سه‌ریان دێت، هیچ منه‌تیان به موچه نییه، چونكه له كۆنه‌وه تێر ئاگای لهرسی نییه.
ئه‌مڕۆ دوو چین له وڵات سه‌ریهه‌ڵداوه چینی به‌رپرسان و زۆرینه‌ی هه‌ژاران، چینی یه‌كه‌م هه‌موو شتیان هه‌یه‌و چینی دووه‌م له زۆرینه‌ی شتومه‌كی پێویستی رۆژانه‌ش بێ به‌شن، هه‌ركات له هه‌ر وڵاتێك دوو چین دروست بوون و مه‌ودای چینایه‌تی به قوڵی بینرا، دیوار كه‌وته نێوان خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی وڵاتدهكهن مه‌ترسییه بۆ داهاتووی ئه‌و وڵاته چونكه ئابووری ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی وڵاته، كاتێ ئابووری له‌گه‌شه كردن وه‌ستا واته وڵات به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات، چونكه كاتێ پاره له گیرفانه‌كان نه‌بوو، بازاریش زۆر كز ده‌بێت، زۆرینه‌ی خه‌ڵك قه‌رزداری سوپه‌ر ماركێتهكانن بۆ كڕینی شتی پێویستی رۆژانه خه‌ڵكانێك هه‌ن حه‌ب و ده‌رمانیش به قه‌رز ده‌كڕن
راستی نه‌خۆشییه‌كی ئازار به‌خشه كاتێ جگه‌ر گۆشه‌كان له هه‌ندێ شتی پێویست له‌به‌ر موچه بێ به‌ش بكرێن، هه‌ر چه‌نده ئازار‌و برینی ده‌روون هوشیاركهرهوهی مێشكی ئینسانه، و هیچ كێشه‌یه‌ك بێ كۆتایی نییه، به‌ڵام پێویست بوو به‌ربرسانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له‌و جه‌ژنه كه پێویستی خه‌ڵك به پاره هه‌بوو، موچه‌ی خه‌ڵكیان بدایه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوایه، له هه‌ر شوێنێكیان بهینایه، موچه‌ی ئه‌و مانگه‌یان بدایه‌و له راستیدا ئه‌گه‌ر هه‌رێم بتوانێت سێ مانگ بۆ ساڵێك خۆی موچه بدات حكومه‌تی به‌غدا خۆی ده‌هات له ده‌رگای هه‌رێمی ده‌دا، ده‌زانن مرۆڤی كورد خاوه‌ن كه‌رامه‌ته تا موحتاج نه‌بێت داوای پاره ناكات، به‌ڵام به‌راستی ئه‌مڕۆ خه‌ڵك نیازمه‌نده، داوای هاوكاری ده‌كات، له هه‌موو ده‌رگاكان ده‌دات، ئه‌گه‌ر سه‌یری حكومه‌ت وه‌كو باوك بكه‌ین مافی منداڵه داوای پاره له باوكی بكات.
بۆیه ده‌توانین بڵێین جه‌ژنێكی تاڵ بوو، خه‌ڵكیش نیگه‌رانن كه هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌هاتنی هه‌شت مانگی داهاتوو نه‌هاتنی موچه كراوه، ئه‌وه‌ش ناكرێت هه‌شت مانگ موچه نه‌درێت، له هه‌موو دونیا موچه خۆر ئایندهی خۆی ده‌زانێت، له كوردستان وه‌كو گیسكی هه‌یاس له زۆرینه‌ی خه‌ڵك كراوه، ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نییه به شرۆڤه كردن وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، ئه‌وه ئابوورییه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵكه، به كۆبوونه‌وه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، خه‌ڵك ده‌یه‌وێت مافی خۆی وه‌ربگرێت.
بۆ خه‌ڵك گرنگ نییه كۆبونه‌وه ده‌كرێت یان ناكرێت ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك گرنگه موچه‌ی خۆیان وه‌ر بگرن له كاتی خۆیدا، جگه له‌وه له هه‌موو دونیا ساڵانه به پێی گرانی بازار موچه‌ی موچه‌خۆرانیش زیاد ده‌كرێت له كوردستان موچه سابته‌و هه‌ندێكجار كه‌میش ده‌كرێته‌وه، هیوادارم ئه‌و كه‌شه ناخۆشه بنبڕ بێت، وڵات به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكێكی شایانی ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه بڕوات.
نوسینی؛ سه‌عید مه‌موزینی