28
زووم…
کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە عێراق، لەنێویشیاندا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، کۆبوونەوەی خۆی لە شاری نیویۆرک ئەنجام بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە گوێ لە راپۆرتی بەرپرسانی یونامی دەگرن.
محەمەد حەسان، سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق، یونامی، راپۆرتێک لەبارەی کارەکانی خۆیانەوە پێشکەش دەکات، تیشک دەخاتە سەر کاری یونامی و بارودۆخی ئێستای عێراق.
میدیاکان دەڵێن رەنگە بابەتی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکێک بێت لەو بابەتانەی حەسان لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشدا باسی دەکات.