34
زووم…
بەهۆی دواکەوتن و دیارنەبوونی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج، بەشێک لە فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
زوومی سلێمانی گواستییەوە، فەرمانبەرانی بەشێک لە فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەڵێن، دەوام ناکەن، لەبەرئەوەی بەرچاویان روون نییە کەی مووچەکانیان وەردەگرن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەکان باس لەوەدەکەن، بایکۆت نەکراوە و فەرمانبەران بە شێوەی تەناوب، واتە بە نۆرە دەوام دەکەن، بەڵام فەرمانبەران ئەو زانیارییە رەتدەکەنەوە و دەڵێن، بایکۆتیان کردووە و ناچنەوە دەوام.