20
زووم…
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی فرۆشتنی کارتی دەنگدان تۆمارنەکراوە و دەنگۆیە، چونكە هیچ سکاڵا و بەڵگەیەکی لەم جۆرەی پێنەگەیشتووە، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکات.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی تۆمارکراون گەیشتووەتە 38 هاوپەیمانی و وادەی تۆمارکردنیش کۆتاییهاتووە.
راشیگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارت و کاندیدە سەربەخۆکان هەتا 24ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
هەروەها عیماد جەمیل دەشڵێ، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و تائێستا یەک ملیۆن و 850 هەزار دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە، پلانەکە بەو جۆرەیە کۆمسیۆن ئەم ژمارەیە بگەیەنێتە دوو ملیۆن دەنگدەر.