25
زووم…
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڕیارە گەڕی نوێی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی تاران، رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ گوتی، پێنجشەممە دانوستان دەکرێت.
بەقایی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، وابڕیارە گەڕی شەشەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا یەکشەممەی داهاتوو لە مەسقەت پایتەختی عومان دەستپێبکات، لەبەرئەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و گەورە دانوستانکارانی وڵاتەکە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بە سەردانێک لە نەرویج دەبن.
لە لایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە دەڵێت، گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران رۆژی هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج یان یەکشەممە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.