زووم..
هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی کالیفۆرنیا رژانە شەقامەکانی شاری لۆس ئەنجلسەوە، بۆئەوەی بتوانن ناڕەزاییەکانی سێیەم رۆژی خۆپیشاندانەکان کپبکەنەوە. هاوشارییەکانی لۆس ئەنجلس و دەوروبەری بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەکانی خۆیان لە دژی بەرنامەی کارکردنی ترەمپ لەسەر پەنابەران بۆ سێیەم رۆژ درێژەیان بە خۆپیشاندان دا.

دیمەنی رووبەڕووبوونەوەی پاسەوانی نیشتمانی و کۆچبەران
پاسەوانی نیشتمانی لەو ویلایەتە کار لەسەر پاراستنی بینا و تەلاری دامەزراوە حکومییەکان دەکەن، بەڵام بەریەککەوتنی پۆلیس و خۆپیشاندەرانیش درێژەی هەیە. پۆلیس دەڵێت زۆربەی ئەو خۆپیشاندانانە، کۆبوونەوەی نایاسایین و رێگەیان پێنادرێت، خۆپیشاندەرانیش لە وەڵامدا بەرد و شوشە و کەرەستەی قورسی دیکەیان گرتە ئەندامانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم تەلاری نوێنەرایەتیی شاردا لقی لۆس ئەنجلسی پارتی سۆشیالیزم و ئازادی بە بڵندگۆ و لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە داوای خۆپیشاندانی زیاتریان لەوشارەدا کرد.

گاڤین نیوسۆم
گاڤین نیوسۆم پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت داوای لە ئیدارەکەی ترەمپ کردووە لەو فەرمانەیان پاشگەزببنەوە، کە داواین کردووە دووهەزار سەربازی دیکەی پاسەوانی نیشتمانی بنێرنە شاری لۆس ئەنجلس، چونکە ئەو هانگاوەیان یاسایی نییە. ئەم پارێزگارە پێیوایە هاتنی ئەو هێزەیە بارودۆخەکانی گەیاندووە بەم قۆناغەی ئێستا. کە تێیدا سەروەریی یاسایی خاکی کالیفۆرنیا پێشێل دەکرێت.