389
زووم..
زانکۆی سەڵاحەدین رەتیدەکاتەوە خوێندکارێکی بەهۆی راوێژکردن بە ژیری دەستکرد و خواردنی دەرمانی نەشیاو گیانی لەدەستدابێت.
پاشئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین بە ناوی زەکەریا سەلمان، بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانێک لەسەر راوێژی ژیریی دەستکرد کۆچی دوایی کردووە، زانکۆی سەڵاحەدین روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و راستی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.
زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، زەکەریا خوێندکاری قۆناغی دووی بەشی رووپێوان و نوێنەری قوتابییانی بەشەکەی خۆی بووە لە کۆلێژی ئەندازیاری، دوای بەدواداچوون و قسەکردن لەگەڵ کەسوکارەکەی لەوە دڵنیابوونەتەوە هۆکاری مردنەکەی ژیریی دەستکرد نییە.
باوکی خوێندکارەکە گوتویەتی، کوڕەکەی جاروبار فشاری خوێنی دابەزیوە، دوای ئەوەی دەچووە نۆرینگە چاک دەبووەوە، بەڵام ئەمجارە دابەزینی فشاری خوێنی بووە هۆکاری کۆچی زەکەریا.