28
گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنفرانسی روژنامەنووسی بۆ یارییەکەی ئوردن، ئیشی من لێرەدا ئەوەیە عێراق بەرەو مۆندیال ببەم و بۆ جاری دووەم بە خەونەکەیان بگەیەنم
• ئێستا ئامادەکارییەکانی پلەی ئۆف دەستی پێکردووە، ئێمە ئێستا ئامادەین بۆ یاری ئوردن و هیوادارین لە یارییەکەی سبەینێدا ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین.
• ئیشی من لێرەدا ئەوەیە عێراق بەرەو مۆندیال ببەم و بۆ جاری دووەم بە خەونەکەیان بگەیەنم، باوەڕم بە یاریزانەکان هەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیال.
• ئەنجامی یارییەکەی ئوردن بۆ ئێمە گرنگە، چونکە ئەمە یارییەکی دۆستانە نییە بۆ من.
• هەر کەسێک درێسی هەڵبژاردەی عێراق لەبەر بکات دەبێت بیر لە بردنەوە بکاتەوە، بۆیە هەموومان بیر لە بردنەوەی یاری سبەی دەکەینەوە.