27
یارییەکانی پاڵاوتنی خولی پلە سێی یانەکانی عێراق تەنیا یەک گەڕی ماوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی و هەردوو یانەی سلێمانی و سیروانی نوێش یارییان هەیە.
یانەی سلێمانی لە دوا گەڕی یارییەکاندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی بەلەدروز، پێش ئەم یارییە یانەی دایک سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە مسۆگەر کردبوو، بەڵام دەیەوێت بە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی بەشداری دوا قۆناغ بکات.
لە بەرامبەردا یانەی سیروانی نوێ کە پێشتر وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردبوو، لە یاریگای خۆی میوانداری بەلەد دەکات.
سیروانی نوێ × بەلەد 05:00
بەلەدروز × سلێمانی 05:00