46
زووم…
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران پرۆژەیەک بۆ چارەسەری دۆسیەی ئەتۆمی دەداتە ئەمریکا، لەبەرئەوەی بە پرۆژەی پێشنیازکراوی ئێستای واشنتن رازی نییە.
هەروەها باسی لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکان کرد، بەڵام گوتی هێشتا کاتەکەی دیارینەکراوە.
بەقایی گوتی، پڕۆژەکەی کە پێشکەشمان کردووە پڕۆژەیەکی هاوسەنگ و واقعییە لەڕێی نێوەندگیری عومانەوە دراوەتە لایەنی ئەمریکی.