زووم..
حکومەتی سعودیە، کۆتایی وەرزی حەجی ئەمساڵی بە سەرکەوتووی راگەیاند، نێردەی حەجی عێراقیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
سعود بن میشعەل بن عەبدولعەزیز، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە دەڵێت، حەجی ئەمساڵ 1146ـی کۆچی لە رووی ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
کۆی گشتی حاجیانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 673 هەزار و 230 کەس بوون کە دابەشکراون بەسەر دوو بەشی جیاوازدا، ئەوانیش حاجیانی ناوخۆی سعودیە کە ژمارەیان 166 هەزار و 654 حاجییە، لەگەڵ حاجییانی دەرەکی کە ژمارەیان یەک ملیۆن 506 هەزار و 576 حاجی بووە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکە، ئەمساڵ ژمارەی حاجیان لە رەگەزی نێر 877 هەزار و 841 حاجی بووە، حاجیانیش لە رەگەزی مێ ژمارەیان 795 هەزار و 389 حاجی بووە، دەستەی ئامار دەڵێت، تێبینی زیادبوونی رێژەی بەشداری رەگەزی مێ لە حەجی ئەمساڵدا کراوە.
لە لایەکی دیکەوە فائق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراقی دەکات و دەڵێت، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک عێراق لەنێو نوێنەرایەتییەکانی حەجی ئیسلامی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هیوای گەڕانەوەی سەلامەتیش بۆ حاجییە عێراقییەکان دەخوازێت.