زووم..
بەڕێوەبەری کاروباری ئاوی مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاوی کۆکراوەی بەنداوی مەهاباد بۆ نزیکەی نیوە کەمی کردووە ، ئەمەش کێشەی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی دروستکردووە.
خالید رەحمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێد گوتی لە ئێستادا قەبارەی ئاوی بەنداوی مەهاباد گەیشتووەتە 90 ملیۆن مەتری سێجا، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا 154 ملیۆن مەتری سێجا بووە.
ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستادا هاتنی ئاو بۆ بەنداوەکە سفرە، بەڵام زیاتر لە یەک مەتری سێجا لە چرکەیەکدا بۆ خواردنەوە دەڕواتە دەرەوە.
هەروەها سەبارەت بە دابینکردنی ئاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ، دەڵێت تەنها یەک قۆناغ ئاو بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی پلانی بۆ دانراوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە نزیکەی 40 ملیۆن مەتری سێجا ئاو بۆ کشتوکاڵ بەربووبووەوە.