124
زووم..
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا باران ببارێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە، هەروەها ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ کەشێکی هاوینەی گەرم باڵ بەسەر شارەکانی عێراقدا دەکێشێت، ئەگەر هەیە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی باکووری شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ و ئێوارە باران ببارێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی عێراقیش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
هەروەها سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک شوێن نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری هەیە باران ببارێت، پلەی گەرمای سبەی هاوشێوەی تۆمارەکانی ئەمڕۆ دەبێت.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینیش، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.