34
زووم..
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی سوریا رایگەیاند، لە هەفتەی یەكەمی ئەم مانگە 25 هەزار ئاوارە لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
لە کاتێکدا مانگی رابردووش سوریاوە 90 هەزار ئاوارەی دیكە گەڕاونەتەوە.
مازن عەلوش بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی سوریا لەدوای رووخانی رژێمی سوریاوە لە 8ـی كانونی یەكەمی 2024، زیاتر لە 400 هەزار ئاوارەی سوریا گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كە زۆرینەیان لە وڵاتانی دراوسێ توركیا، عێراق، ئوردن و لوبنانەوە گەڕاونەتەوە.
دەستەكەیان بەردەوامە لەكاركردن بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی تەواوی دەروازە سنورییە زەمینی و ئاوییەكانی سوریا تا ئاوارەكان بەبێ كێشە لەو دەروازانەوە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.