43
زووم..
رۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلی راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێران تاقیکردنەوەی تەقەمەنیی نهێنیی پەیوەست بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ئەنجامداوە.
تاقیکردنەوەکان لە هەریەک لە وێستگەکانی لویزان و مەریوان و ورامین چەند وێستگەیەکی دیکە ئەنجام دراون، ئەمانە بەشێکن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و وێستگەی نهێنین.
بەگوێرەی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، تاران لە هەوڵدایە شوێنەواری چالاکییە ئەتۆمییەکان لە ناوچەکان نەهێڵێت بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، ئەو مادانەشیان گواستووەتەوە کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاریان هێناون.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتەکەیدا داوای کردووە، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران جارێکی دیکە رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بکرێت.