زووم..
لە باشووری حەسەکەی رۆژاڤای کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، مەترسیی سەر کشتوکاڵ زیادی کردووە و جووتیاران بەهۆی کەمیی پاڵپشتییەوە ناڕازین.
بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هاوار، جووتیارانی گوندی سەلامی لە باشووری حەسەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی کشتوکاڵەوە ناڕازین و دەڵێن: رووبەڕووی وشکبوونی بیرەکان بووینەتەوە و نرخی سەوزەوات لە بازاڕدا بە گشتی هەرزانە و تێچووی زۆری کشتوکاڵ دەرناهێنێتەوە.
دەشڵێن، پێداویستییە کشتوکاڵییەکان بە دۆلار دەکڕین بەڵام بەرهەمەکان بە لیرەی سووری دەفرۆشین، کە جیاوازی دراوەکان زیانێکی زۆر گەورە دروست دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی لەسەر کشتوکاڵ دروست کردووە و بووەتە هۆی دواکەوتنی بەرهەمەکان زیاتر لە 15 رۆژ بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
جووتیاران داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بە شێوەیەکی بەردەوام پاڵپشتیی جووتیاران بکەن و لە بەرامبەر کێشە ژینگەییەکاندا چارەسەر پێشکەش بکەن.