53
زووم..
سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆمەڵایەتیی ئێران، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا دەربڕی و دەڵێت توندوتیژییەکان لەلایەن خەڵک و حکومەتیش بەرەو زیادبوون دەچێت.
موسەوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئارمانی میللی باسی لە کوشتنی ئیلاهە حوسێن نەژاد بەهۆی دزینی مۆبایلەکەی لەلایەن شۆفێری تەکسیەکەوە کردووە، هەروەها مامەڵەی توند لەگەڵ ژنێکی بێ ماڵ لە لایەن پۆلیسی شارەوانی حکومەتەوە.
سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆمەڵایەتیی ئێران گوتیشی، هەژاری یەکێکە لە هۆکارەکانی توندوتیژی، بەڵام تاکە هۆکار نییە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، پەیوەندییە مرۆییەکان و رەوشتی تاکەکەسی و پیشەیی لە مەترسیدان، کە دەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری توندوتیژی.
بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی پزیشکی دادوەری، توندوتیژی یەکێکە لە سەرەکیترین دۆسییەکانی دادگاکانی ئێران.