209
زووم..
لەسەر رێگای کەلار لە ناحیەی رزگاری بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن لە ناحیەی رزگارییەوە بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە راگرێکی پردی شێخ حەسەن تاڵەبانی، پاشان بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە کە لەو شوێنە راگیراوە.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئەڤەلۆنەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2004ـە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.