زووم…
توێژینەوە جیهانییەکان دەریدەخەن ئارەزووی دایکان و باوکان بۆ منداڵی کچ لە زیادبووندایە، بەتایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتوودا.
بەگوێرەی راپۆرتی زە ئیکۆنۆمیست، لە کاتێکدا هەبوونی کوڕ لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا تا دەیەکانی رابردوو وەک نیشانەی بەهێزی و بەردەوامیی نەوە پەسەند بوو، ئێستا داتاکان ئاماژەن بۆ زیادبوونی ئارەزوو بۆ منداڵی کچ.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات زۆربەی ئەو هاوسەرانەی تەنها یەک منداڵیان دەوێت، کچیان پێ باشترە، بە زیرەکتر و ئارامتری دەزانن و پێیانوایە ئاسانتر پەروەردە دەکرێن.
هەروەها بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوشتن و شکستی خوێندن و تێوەگلانی کوڕان لە تاوانەکاندا، نیگەرانیی دایکان و باوکانی سەبارەت بە داهاتوویان دروستکردووە.
سەرەڕای ئەم رەوتە، شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنەلۆژیای هەڵبژاردنی رەگەز دەتوانێت هەڕەشە لە هاوسەنگیی جێندەری بکات.