74
زووم…
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە دوو رۆژی داهاتوو لە شارەکانی عێراق کۆتایی دێت و لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی گەنم لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، تائێستا سێ ملیۆن و 400 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە، پێشبینی دەکەن تا 9ـی حوزەیران، لەنێوان چوار بۆ پێنج ملیۆن و نیو تۆن گەنم وەربگرن.
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ئێستادا لە پارێزگاکانی بەغداد، ئەنبار، سەلاحەدین، دیالە، کەرکوک و نەینەوا بەردەوامە و بەرەو کۆتایی دەچێت، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژی 10ـی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات.