68
زووم…
ئێران بەتوندی رەخنەی لە بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ گرت بۆ قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتیانی 12 وڵات بۆ ئەمریکا، لەنێویشیاندا خەڵکی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، ئەم بڕیارەی ئەمریکای بە نیشانەی دوژمنایەتیی قووڵ بەرامبەر گەلی ئێران و موسڵمانان ناوبردووە و دەڵێت، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رەگەزپەرستانەیە، چونکە لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە بووە.
ترەمپ هۆکاری قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتیانی وڵاتە ئیسلامییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە بەرامبەر هەڕەشەی تیرۆریستی گەڕاندووەتەوە، هاوشێوەی ئەو هەنگاوەی لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا لە ساڵی 2017ـدا ئەنجامیدا.
بڕیارەکە کاردانەوەی جیهانی و رەخنەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە و رەخنەگران پێیانوایە هەستی دژی موسڵمانان زیندوو دەکاتەوە.