زووم…
دۆناڵد ترەمپ، هۆشداریی دا ئەگەر ئێران پێداگری لە بەردەوامبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات، واشنتن ناچاردەبێت هەنگاوێک بنێت کە نایەوێت بیگرێتەبەر.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وەڵامی ئەمەریکا ئەگەر ئێران پێداگری لەسەر پیتاندن بکات، گوتی: ئەوان بەردەوامی بە پیتاندنی یورانیۆم نادەن، ئەگەر وا بکەن ناچار دەبین بە شێوەیەکی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، من نامەوێت ئەو کارە بکەم بەڵام هیچ بژاردەیەکمان نامێنێت.
ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی رێبەری ئێران سێ رۆژ پێش ئێستا پێشنیازێکی ئەمریکای سەبارەت بە راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە ئێران بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یورانیۆم.
ئەمریکا لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە هەر رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەبێت راگرتنی تەواوەتی پیتاندنی یورانیۆم لەخۆبگرێت.