68
زووم…
زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، زیادکردنی 600 مێگاوات وزەی کارەبا بۆ هێڵی پەیوەندیی عێراق-تورکیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاد عەلی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەبری 300 مێگاوات، 600 مێگاوات وزە بۆ هێڵی پەیوەندیی عێراق و تورکیا دەچێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیی وڵاتەکە.
ئەم زیادکردنە دەبێتە هۆی سەقامگیری و باشترکردنی کاتژمێرەکانی دابەشکردنی کارەبا، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و کەرکوک.
وەزیری کارەبا دڵنیاییشی داوە، وەزارەتەکەیان تەواوی رێوشوێنە تەکنیکییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەو زیادکردنە و دەڵێت، لەمەودوا بەگوێرەی ئەوەی چەند کارەبا بەکاردەهێنرێت ئەوەنەش پارە دەدرێت، ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ رێگریکردن لە بەهەدەرچوونی دارایی.