82
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەریی لە تورکیا رایگەیاند، لەپێناو پتەوکردنی برایەتی هەمیشەیى بۆ 86 ملیۆن کەس، بێ ئەوەی رێگە بدەن هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووبدات، ئەم پرۆسە خێرە بە سەرکەوتن دەگەیەنن.
لەڕێی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردووەتەوە ئەردۆغان رایگەیاند، لەم رێگەیەدا بەبێ جیاوازی هەموو هاووڵاتيیان لە ئامێز دەگرن و رێگە بەوانە نادەن کە سوودمەندی گرژیی، شەڕ و جەمسەرگیریین.
گوتیشی: بێ وچان بەردەوام دەبن لە کارکردن تا ئەوکاتەی سەدەی تورکیا دەکەن بە سەدەی برایەتیی، دیموکراسی، خۆشگوزەرانی، گەشەپێدان و ئاشتیی لەسەرانسەری وڵاتەکەیان.