زووم…
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانى ناوچە سنوورییەکان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە و داوایان لێدەکات لە ناوچەیەک داخلى سیستەمەکە بن کە بکەوێتە جی پی ئێسی عێراقەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو هاووڵاتیانەی دەکەونە ئەو گوندانەی لەسەر سنورەکانن و ناتوانن ئەپڵیکەیشنەکە کارابکەن، پێویستە جێگۆڕکێ بکەن بۆ ناوچەیەک کە بکەوێتە جی پی ئێسی عێراقەوە تاوەکو بتوانن داخڵی سیستەمەکە ببن و پسووڵەکەیان پڕبکەنەوە.
ماوەى چوار رۆژە پڕکردنەوەی فۆڕمی بە ئەلیکترۆنیکردنی خۆراک بە فەرمی لە هەرێمی کوردستاندا دەستیپێکردووە و پێشتر نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر هاووڵاتیان لە مانگ و نیوێکدا فۆڕمەکە پڕنەکەنەوە بەشە خۆراکیی مانگانەیان دەبڕدێت.
لە رۆژى 11ـى ئایاریشەوە پڕکردنەوەی فۆڕمی بەئەلیکترۆنیکردنی خۆراک لە پارێزگاى هەڵەبجە دەستىپێکردووە و کاراکراوە، تا هەشتی ئەم مانگەش بەردەوامدەبێت، تائێستاش 27 ملیۆن کەس فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان لە عێراق پڕکردووەتەوە.