86
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، هەمووان بەیەکەوە دەتوانن داھاتوویەکی بەھێزتر و کاریگەرتر بەبێ تیرۆر لە ئامێز بگرن و تورکیا لە تیرۆر رزگار بکەن.
سەرۆککۆمارى تورکیا بەبۆنەى چەژنى قوربانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، باوەڕی وایە کاتێک بە ئاسانی دەگەنە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، هەمووان بەیەکەوە داھاتوویەکی بەھێزتر و کاریگەرتر لە ئامێز دەگرن.
دەشڵێت، هەموویان بەیەکەوە دەتوانن تورکیا لەو نەهامەتییە رزگار بکەن کە نیو سەدەیە بەرۆکی گرتووە.
هەروەها ئەردۆغان ئاماژەى بەوەشکرد، نیگەرانە لەوەى کاتێک بەرەی ناوخۆییان بەھێز دەکەن، ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بووەتە پارتێک کە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا رێکناکەوێت.