ئەمشەو بەڕازیل دەبێت بە میوانى ئیکوادۆر، پاراگوای و ئۆرۆگوایش رووبەڕووى یەکەدەبنەوە.
ئەمشەو بە دوو یارى کێبڕکێکانى گەڕى 15ى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى باشوور بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى 2026 دەستپێدەکات.
کاتژمێر دووى شەو هەڵبژاردەى بەڕازیل، لە دەرەوەى خاکى خۆیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەى ئیکوادۆر یارى دەکات، لە هەمان کاتدا هەردوو هەڵبژاردەى پاراگواى و ئۆرۆگواى لە خاکى تیپى یەکەم رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
ئەم یارییەى بەرامبەر ئیکوادۆر یەکەم یارى کارلۆ ئەنچیلۆتى ئیتاڵى دەبێت وەک راهێنەرى نوێ سامبا، کە کۆتاییەکانى مانگى رابردوو ئەو پۆستەى پێبەخشرا، دواى ئەوەى لە کۆتایى ئەم وەرزە لە راهێنەرایەتى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دوورخرایەوە، بەهۆى بەدەستنەهێنانى هیچ نازناوێکەوە لە وەرزەکەدا.
لە ئێستادا بەڕازیل دواى ئەنجامدانى 14 گەڕ، بە 21 خاڵ لە پلەى چوارەمى ریزبەندى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشووردایە بۆ مۆندیال، بەجیاوازى 10 خاڵ لە دواى هەڵبژاردەى ئەرجەنتینى پێشەنگەوەیە، ئیکوادۆریش لە پلەى دووەمدایە و 23 خاڵى هەیە.