96
زوومی کلتووری
زنجیرەی ئادۆلسێنس بە ١٤١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بینەر، توانی پێش زنجیرەی ‘سترەینجەر ثینگس بکەوێت و ببێتە دووەم زنجیرەی ئینگلیزی زمان، لە مێژووی نێتفلیکسدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا ١٠ رۆژ کاتی لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی ژمارەی بینەرانی روو لەزیادبوون بکات.
ئەم زنجیرەیە لە چوار ئەڵقە پێكهاتووە و هەر ئەڵقەیەکی بەیەک تەیک وێنەگیراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لەبارەی کوڕێکی ١٣ ساڵانەوەیە، کە بە کوشتنی کچێكی هاوپۆلی خۆی تۆمەتباردەکرێت.
هێشتا زنجیرەی وێنزدەی بە بوونی ٢٥٢ ملیۆن بینەر لە ریزبەندی یەکەمی زنجیرە ئینگلیزی زمانەکانی نێتفلیکسدایە و هەرچەندە پێشبینیدەکرێت، وەرزی پێجەمی زنجیرەی سترەینجەر ثینگس’ کە بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە شوێنەکەی بگرێت و بێتە ریزبەندی یەکەمەوە.