زوومی کلتووری
جارێکی تر بابەتی بەکارهێنان و سوودوەرگرین لە ژیری دەستکرد، لەلایەن دەرهێنەر و فیلمسازی سەربەخۆ، برادی کۆبێرت’ـی دەرهێنەری فیلمی بروتەڵست دەخرێتە بەرباس و پشتیوانی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە نێو فیلمە سینەماییەکاندا دەکات.
کۆربێت، لە دانیشتنێكی پرسیار و وەڵامدا لە سانتا مۆنیکا بەشداری کردوو وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبوانی دایەوە.
لەبارەی ژیری دەستکردەوە ئەم دەرهێنەرە بۆچوونی وایە، شتێکە وەک فیلمی ٦٥ میلی مەتری و دەبێت بۆ هەموو فیلمسازێک دەرفەتی دەست پێگەیشتنی بۆ بڕەخسێنرێت.
ئەم دەرهێنەرە دەڵێت ئەگەر دەرهێنەری فیلمی نوسفێراتوو کە لە ١٩٢٢ فیلمەکەی دروستکردووە، لە ژیاندا بوایە بەبێ دوودڵی ئەم تەکنەلۆژیایەی لە فیلمەکەیدا بەکاردەهێنا.
ژیری دەستکرد، یەکێک لەوبابەتانەیە بووەتە جێی مشتومڕی زۆر لەنێو هۆڵیوود و چەندین بۆچوونی جیاوازی لەنێوان فیلمسازاندا دروستکردووە و زۆرێک بەتەواوی رەتیدەکەنەوە.