86
زوومی کلتووری
ترەیلەری فەرمی فیلمی ‘ ئە بیگ بۆڵد بیوتیفوڵ جێرنیی لە نواندنی مارگۆ رۆبی و کالین فارێل، بڵاوکرایەوە.
سۆنی پێشتر تیزەرێکی کورتی ئەم فیلمەی بڵاوکردبوویەوە، لەئێستاشدا بەم ترەیلەرە سێ خولەکییە، دەیەوێت زیاتر لایەنە جیاوازەکانی نێو فیلمەکە پیشانبدات.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ‘کوگۆنادا’ـیە، کە پێشتر دەرهێنانی بۆ فیلمی ‘ئافتەر یانگ’ کردووە و مارگۆ رۆبی و کالین فارێل، بۆ یەکەمجارە پێکەوە لە فیلمێکدا بەشداربن و رۆڵدەگێڕن.
بڕیارە ئەم فیلمە لە ١٩ـی ئەیلولی ئەمساڵ لە سینەماکان پیشانبدرێت.